Accessibility links

بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە نزیک خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە کالیفۆرنیا پێنج کەس کوژران


بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس کوژران و دوو خوێندکاریش برینداربوون بەهۆی تەقەکردنێکەوە کە لە ماڵێکەوە دەستی پێکرد و لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە باکووری کالیفۆرنیا کۆتایی هات.

بەپێی بەرپرسانی ناوچەکە تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تا ئێستا وردەکاریی نیە لەسەر بارودۆخیان.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن کۆمەڵێک تەقە کراوە لەنزیک خوێندنگەی سەرەتایی ڕانچۆ تێهاما، یەکێک لەو شوێنانەی تەقەکردنەکەی تیادا ڕوویداوە لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

یاریدەدەری بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەی تێهاما فیڵ جۆنستن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تەقەکەرەکە کوێرانە تەقەی لە خەڵکەکە کردووە. "

جۆنستن وتی لە خوێندنگە سەرەتاییەکەدا منداڵێک پێوە بووە، منداڵێکی دیکە لە ئوتومبێلێکدا لەگەڵ ئافرەتێکدا برینداربوون.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG