Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی پاسێکی سەربازییەوە لە دیمەشق 14 کەس کوژران


دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا وتی بەهۆی تەقینەوەی پاسێکی سەربازییەوە لە دیمەشق لانی کەم 14 کەس کوژراون، لەم ساڵانەی دواییدا ئەمە بە خوێناویترین هێرش دادەندرێت لە دیمەشقی پایتەختدا.

دەزگاکە وتی " تیرۆریستان دوو ئامێری تەقینەوەیان بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجکردنی پاسێکی سەربازی لەسەر پردێکی سەرەکی دیمەشق." ئاماژەشی بەوەدا قوربانیەکان لانی کەم 14 کەسن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

شایەتحاڵان و تیمەکانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەدا لەنێو قوربانیەکاندا کۆمەڵێک منداڵییان تێدا بووە.

وتی لەکاتێکدا کە پاسەکە بەسەر پردی حافیز ئەل ئەسەددا تێپەڕیوە دوو ئامێری تەقینەوەکە تەقێندراونەتەوە. سێیەمین ئامێری تەقینەوە لەلایەن تیمی شارەزایانی سوپاوە پوچەڵ کراوەتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا دیمەشق لەم جۆرە هێرشە توندوتیژانە بەدوور بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ساڵی 2018 دا دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی لە نزیک دیمەشق کۆنتڕۆڵکردەوە.

لە دوای هێرشەکەی داعشەوە لە ساڵی 2017 دا کە باڵەخانەی دادی کردە ئامانج و لانی کەم 30 کەس کوژران، ئەم هێرشە کوشندەترین هێرشە لە دیمەشق ڕوویدابێت.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام زۆرینەی ئەم جۆرە هێرشانە لە ڕابردوودا لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG