Accessibility links

بولگاریا بڕیاردەدات بەشدار نەبێت لە ڕێکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆچ


حکومەتی بولگاریا بڕیاریدا بەشدار نەبێت لە ڕێکەوتنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆچ کە کۆچبەرانی سەرتاسەری جیهان ڕێکدەخات، هەروەها وتیشی ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە نابێت کە هەفتەی داهاتوو لە مەغریب ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی واژۆکرنی ڕێکەوتنەکە.

حکومەتی بولگاریا وتی وڵاتەکەی دواتر لە بڕیاردانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەسەر ڕێکەوتنەکە دەنگ نادات، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە پیشانی دەدات ئەوروپا چیتر پێشوازیی لە بیانییەکان ناکات.

بەلایەنی کەمەوە پێنج وڵاتی ئەوروپی دیکە، لەوانە مەجەڕ و چیک و پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بەشداریان نەکرد لەم ڕێکەوتنەدا.

حکومەتی بولگاریا لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەم قۆناغەدا حکومەتی بولگاریان پێی وایە باشترە بەشدار نەبێت لە ڕێکەوتنی جیهانیدا سەبارەت بە کۆچێکی پارێزراو و ڕێکخراو، ئەمەش بەهۆی بەرژەوەندی وڵاتەکە و هاوڵاتیەکانی."

لە مانگی حەوتدا هەموو وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریاندا و ڕازیبوون بە ڕێکەوتنەکە، بێجگە لە ئەمەریکا کە ساڵی ڕابردوو ڕەتی کردەوە بەشداری بکات.

هەروەها لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ئوستوڕاڵیا بەشداری لە ڕێکەوتنەکەدا نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG