Accessibility links

هێزەکانی بەلجیکا دوای تەقینەوەکە لە وێستگەی سەرەکی بڕۆکسل تەقە لە کەسێک دەکەن


وتەبێژێک بەناوی پۆلیسەوە وتی هێزەکانی بەلجیکا کە پاسەوانی وێستگەی سەرەکی هێڵی شەمەندەفەری بڕۆکسل دەکەن توانیویانە کەسێک دیاری بکەن دوای تەقینەوە بچووکەکەی ڕۆژی سێشەممە و وتیشی هیچ زیانێکی گیانی تری لێنەکەوتۆتەوە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

هەواڵەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردەوە کە گوایە ئەو کەسە پشتێنی تەقینەوەی لەخۆی بەستووە و هەروەها باسیان لەوەش نەکرد کە ئەو کەسە هێشتا لەژیاندا ماوە یاخوود نا.

شایەتحاڵەکانی وێستگەکە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەلجیکایان وت هەموو وێستگەکە لەلایەن کاربەدەستانەوە چۆڵکرا.

شایەنی باسە زیاتر لە هەژدە مانگ دەبێت وڵاتی بەلجیکا لە ئامادەباشیدایە لەو کاتەوەی کە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش لە بڕۆکسل لە مانگی یانزەی ساڵی 2015 دا چەند هێرشێکیان لە پاریس ئەنجامدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 130 کەس، هەروەها ساڵی ڕابردوو هێرشێکیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بڕۆکسل و هێڵەکانی شەمەندەفەری ژێر زەوی بڕۆکسل.

وتەبێژەکەی پۆلیس وتیشی " ڕووداوەکە لای وێستگەی سەرەکیەوە ڕوویدا، تەقینەوەکە لای کەسێکەوە ڕوویدا و هێزەکان توانیان ئەو کەسە دیاری بکەن."

هەروەها وتیشی " لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس بەناو وێستگەکەدا بڵاوکراونەتەوە و هەمووشتێک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG