Accessibility links

بریتانیا بە دوای رێگاکاندایە بۆ بەردەوامبوون لە سەوداکردن لەگەڵ ئێراندا


بە پێی میدیاکانی خۆجێی کاربەدەستانی بریتانی روو لە ژاپۆن دەکەن بۆ ئامۆژگاری وەرگرتن لە چۆنیەتی خۆلادان لە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران.

بریتانیا لە هەوڵی ئەوەدادایە سزاکانی واشنتن نەیگرێتەوە و دەیەوێت بە تایبەتی پەیوەندیەکانی بانکیان بهێڵنەوە و هەروەها هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی.

بە پێی میدیاکانی خۆجێی کاربەدەستانی بریتانیا لە هاوتا ژاپونیەکانیان داوادەکەن پـێـیان بڵێن چۆن توانیویانە لە رابردوودا خۆیان لە هەندێک لەو سزایانەی پێش ساڵی 2015 لابدەن، ئەوانەی ڕێگەیان بە ژاپون دا سەودای نەوت لەگەڵ ئێران مۆربکات و هەروەها کۆنتراکتەکانی بیمە ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی تووشی سزاکانی ئەمەریکا بێت.

بەپـێی ئەو سزایانەی ئەمەریکا بەسەر ئێرانی سەپاندونەتەوە، هەرچ کۆمپانیایەک لەگەڵ ئێران سەودابکات، ئەوا سزا دەدرێت و ڕێگەی کارکردنی لە ئەمەریکا پـێنادرێت. ئەمەش وەهای کرد زیاتر لە 50 کۆمپانیای ڕۆژئاوایی کارەکانیان لەگەڵ ئێران ڕابگرن، لەوانە کۆمپانیای نەوتی تۆتالی فەڕەنسایی و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیلی ڕینۆ و بیجۆی فەڕەنسایی و دایملەری ئەڵمانی، ئەوەی مارسیدیس بێنز دروست دەکات.

XS
SM
MD
LG