Accessibility links

ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی بەریتانیا شکاندنی پەیکەری ئێدوەرد کۆڵستن شەرمەزاردەکەن


سیاسەتمەدارانی بەریتانیا رۆژی دوو شەممە شکاندنی پەیکەرێکی بازرگانێکی مێژوویی ناودار بە هێنانی کۆیلەیان سەرکۆنە کرد، ئەوەی لە میانەی ناڕەزاییەکانی دژ بە رەگەزپەرستی تێکشکێنرا ، بەڵام دەستەی کەلەپور لەو بارەیەوە گوتی پێویست بە دانانەوەی ئەو پەیکەرە ناکات.

خۆپیشاندەران رۆژی یەکشەممە پەیکەرە برۆنزییە 5.5 مەتریەکەی ئێدوەرد کۆڵستنیان داڕماندە خوارەوە و فڕێندایە نێو ئاوەکەوە لە شاری بریستڵ. پەیکەرەکە لە ساڵی 1895 وە لەوێ دانرابوو. ئەو ناڕەزاییە یەکێک بوو لە چەندان لە ناڕەزاییەکانی ئەم رۆژانەی دوایی لە سەرانسەری بەریتانیا، وەک کاردانەوەی ناڕەزایی دژ بە گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆید ی رەشپێست بەدەستی پۆلیس لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بەشی زۆری نارەزاییەکان بە شیوای ئاشتیانە بوو بەڵام کەمێک توندوتیژی روویدا لە وانە لە لەندەن دەموو چاوی پەیکەری وینستن چێرچڵی رابەری جەنگی دووەمی جیهانی شێوێندرا لە گۆڕەپانی پەرلەمان.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆرس جۆنسن توندوتیژیەکان و پێکدادانەکانی سەرۆکۆنە کرد و گوتی ئەوە خیانەتە لەو دۆزەی کە خۆپیشاندەران مەبەستیان بوو لە پێناویدا بۆی تێبکۆشن.

وەزیری کاروباری وڵات پریتی پاتڵ گوتی داڕماندنە خوارەوەی پەیکەرەکەی شاری بریستڵ کارێکی تەواو شەرمەزارییە هاوکات کیت ماڵتۆس یەکێک لە وەزیرەکانی ئەمڕۆ بە رادیۆیی بی بی سی گوت دەبێت لێپێچینەوە لەو بارەیەوە بکرێت و گوتیشی تاوانێک ئەنجامدار و دەبێت بەڵگە لە سەری کۆبکرێتەوە و لێپێچینەوەشی بەدوادا بێت . کیر ستارمەر سەرۆکی پارتی کاری ئۆپۆزیسیۆن گوتی داڕماندنی ئەو پەیکەرە بەو شێوەیە تەواو کارێکی هەڵە بوو. ئەوەی جێی ئاماژەیە کۆڵستن ئەو پیاوە بوو کە بەرس بوو لە هێنانی 100 هەزار کەس وەک کۆیلە لە ئەفریکاوە بۆ کاریبی ،لەوانە ئەو ژنان ومنداڵانەی کە لەسەر سنگیان ناوی ئەو کۆمپانیایەی لەسەر مۆرکرابوو کە بەڕێوەی دەبرد.

سەرچاوە/ فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG