Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت بە خۆشحاڵیـیەوە چاوەڕێی کارکردنە لەگەڵ بایدن


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی چوارشەممە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا دەست بەکار بێت، گوتی چاوی لەوەیە لەگەڵ جۆو بایدن لەسەر " ئەولەویاتی هاوبەشیان " کاربکات.

جۆنسن لە پەرلەماندا وتی"وەک وتم کاتێک لەسەر هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار قسەم لەگەڵ کرد پێم وت چاوەڕوانی کارکردنم لەگەڵی و لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییە نوێـیەکەیدا بۆ پتەوکردنی هاوپەیمانییەتی نێوان وڵاتەکانمان و کارکردن لەسەر ئەولەویاتە هاوبەشەکانمان وەک بەرنگارییەکان دژی گۆڕانکاری کەشوهەوا، کارکردن بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکان بۆ دۆخی ئاسایی لە دوای پەتای کۆرۆنا و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەی ئەتلانتیک. "

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG