Accessibility links

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا: چین کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی کۆریای باکووری پێیە


وەزیری بەرگری بەڕیتانیا مایکڵ فاڵن وتی چین کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی کۆریای باکووری پێیە و دەبێت هەرچی لە دەسەڵاتیایەتی بەکاری بهینێت بەرامبەر کۆریای باکوور.

فاڵن بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت " چین کلیلەکەی پێیە چونکە ئەو نەوتەی لە کۆریای باکوور هەیە لە چینەوە بۆی دێت، چین هەر تەنها دەسەڵاتی نیە بەڵکو ڕێگەی زۆری هەیە بۆ فشار خستنە سەر کۆریای باکوور تاوەکوو هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت."

وتیشی " من و وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و ئەوانی دیکەش دەبێت هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشەکەی ئێستا. ئەوەش مانای وایە دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەکان لە نیویۆرک چڕتر بکەینەوە بۆ دەرکردنی بڕیارێکی نوێ لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و سەیرکردنی سزاکانی ئێستا و جێبەجێکردنیان بەشێوەیەکی گونجاو."

وتیشی " پێش هەموو شتێک ئەمە مانای ئەوەیە دەبێت فشاری زیاتر بخەینە سەر چین بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر دراوسێکەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG