Accessibility links

بەڕیتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندنگاکان دادەخات


بەڕیتانیا فەرمانی کرد بە داخستنی خوێندنگاکان لەکاتێکدا قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا خراپتر بوو.

حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت لەسەر ئەوەی بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا وەکو ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا، وەڵامدانەوەی بۆ مەترسی ڤایرۆسەکە زۆر خاو بووە.

هەروەها نرخی دراوی بەڕیتانیا بەڕێژەیەکی زۆر دابەزی کە لە مانگی سێی ساڵی 1985 ەوە تا ئێستا ئەم دابەزینە زۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

تا ئێستا بەڕیتانیا 103 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕاگەیاندووە و هەروەها ژمارەی توشبووانیش لەو وڵاتەدا 2626 کەسن.

حکومەتی بەڕیتانیا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ڤایرۆسەکە ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەینیەوە دوای کۆتای هاتنی وانەکان زۆربەی خوێندنگاکان دادەخرێن.

وەزیری پەروەردەی بەڕیتانیا گاڤین ویلیامسن وتی " دەزانم ڕەوشەکە زۆر خراپ بووە، ڤایرۆسەکە تا دێت خێراتر بڵاودەبێتەوە."

داخستنی خوێندنگاکان لە بەڕیتانیا کاریگەرییەکی ناڕاستەوخۆی گەورەی دەبێت لەسەر ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتەکە. ژیانی نزیکەی 9 ملیۆن منداڵی بەڕیتانی دەگۆڕێت و خێزانەکان ناچار دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە و ئاگاداری منداڵەکانیان بن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG