Accessibility links

بەڕیتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی کۆریای باکوور لە وڵاتەکەی دەکات


بەڕیتانیا ڕایگەیاند بانگهێشتی باڵیۆزی کۆریای باکووری کردووە لە وڵاتەکەی بۆ سەرکۆنەکردنی هەڵدانی موشەکە بالیستیکیەکە بەسەر دوورگەی هۆکایدۆی ژاپۆندا.

لەماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەیلەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن لەگەڵ هاوتا ژاپۆنییەکەی شینزۆ ئابی ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.

وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و زەریای هێمن مارک فیڵد لە بەیاننامەیەکدا وتی ' بانگهێشتی باڵیۆزی کۆریای باکوورم کرد بۆ وەزارەتی دەرەوە و بۆم ڕوونکردەوە کە بەڕیتانیا بەتەواوەتی هەڵدانی موشەکە بالیستییەکی مەودا ناوەندەکە بەسەر ژاپۆندا شەرمەزار دەکات."

وتیشی " ڕەفتارە خراپەکانی کۆریای باکوور پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە و هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی جیهان. داوا لە حکومەتی کۆریای باکوور دەکەم واز بهێنن لە هەوڵە نایاساییەکانیان بۆ پەرەپێدانی موشەکی ناوەکیی و بالیستیکی و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG