Accessibility links

بەڕیتانیا 6.6 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی پێشکەشی لوبنان دەکات


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری لوبنان، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بەڕیتانیا بە بڕی 6.6 ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشکەشی لوبنان دەکات.

ڕاب وتی " لە کاتی پێویستیدا لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستین، بەخێرایی وەڵام دەدەینەوە و یارمەتیان دەدەین، گەڕان و فریاکەوتن و یارمەتیە مرۆیی و تەندروستیەکان لەگەڵ ئەو 6.6 ملیۆن دۆلارەدا پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت."

وتیشی " ئەوەی گرنگە لەم کاتەدا ئەوەیە پشتیوانیەکەمان تایبەتە بەو پێویستیە دیاریکراوانەی کە هەر ئێستا سەرۆک وەزیری لوبنان باسی لێوەکرد."

ڕاب وتیشی تاوەکو ئێستا بەدیاریکراوی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیانەی کە لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG