Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا: بە تەواوی لە یەکێەتی ئورووپا دێینە دەر


سەرۆک وەزیری بەریتانیا، تێریسا مەی
سەرۆک وەزیری بەریتانیا، تێریسا مەی

سەرۆک وەزیری بەریتانیا وێراێ ڕاگەیاندنی هاتنەدەری تەواو لە یەکیەتی ئەرووپا و ئەوە کە نایەوێت وڵاتەکەی نیوە ئەندام بێت، خوازیاری هاوکاری لە گەڵ ئوڕووپا لە هەموو بوارەکان دا کرد. ئەو گوتی: " ئێمە لە ڕێکەوتنەکانی هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیەکانی ئوڕووپایی لە بوارەکانی زانستی، لێکۆڵینەوە، تێکنۆلۆجی، وزەی خاوێن، تێکنۆلۆجی پزشکی، و دۆزینەوەکانی واڵایی پێشوازی دەکەین."

بەشێکی دیکەی کە ئەو خانمە ڕایگەیاند بەریتانیا لە ئەودا لە گەڵ دراوسێکانی ئوڕووپای خۆی هاوکاری دەکات درێژە دانی هاوبەشی کردن لە زانیاری و دەستەبەرکردنی ئاسایشی قارەیە. ئەو گوتی: "بەریتانیا لە دابینکردنی ئاسایش، سەپاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیا سەبارەت بە لکاندنی دوڕگەی کریمە، بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە باڵکان، و ئاسایشی سنوورەکانی قاڕەیی لە ئەستۆ بوو. ئەو هاوکارییانە لە بوارەکانی بەرگری و بیانی لە گەڵ دراوسێکان و هاوپەیمانانی ئوڕووپایی خۆی درێژە پێدەدات."

جێرمی کوربن ڕێبەری بەرهەڵستکاری پارتی کرێکار، ڕەخنەی لە ئەو خانمە گرت و لێی ویست مەبەستەکانی ڕوون بکاتەوە. سەرۆک وەزیر لە وەلامدا گوتی "ئیستا کاتی دژبەر بوون لە پێناوی دژەبەرایەتیدا نیە."

وتەکانی سەرۆک وەزیر لە لایەن خەڵکەوە کاردانەوەی باشی بە دوادا هات. لە ڕاوەرگرتنێک سەبارەت بە هاتنە دەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوڕووپا ٥٢ لە سەد هاوڕا بوون و ٤٧ لە سەدیش هاوڕا نەبوون.

نیکۆلا سترجن، سەرۆک وەزیری ئیسکاتلەند وتەکانی تێریسا مەی، سەرۆک وەزیری بەریتانیای بە جیگای داخ زانی و هاتنە دەری ئەو وڵاتە لە یەکیەتی ئوڕووپای خستە سەر ئەستۆی کەسانی سەرسەختی لایەنی ڕاستی حیزبی پارێزکار.

XS
SM
MD
LG