نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران برایان هوک دەڵێت ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی زیاد لە پێویست درێژەی کێشاوە و داوای لەو وڵاتانە کرد دووبارە متمانە و یەکگرتوویی لەنێوانیاندا بنیادبنێنەوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر ئەو وڵاتەیان تۆمەتبارکرد. لەلای خۆشیەوە قەتەڕ ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵدا بڕیوین دەیانەوێت سەروەری وڵاتەکەمان لەناوببەن.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕدا وتی " ناکۆکیەکان زیاد لە پێویست درێژەیان کێشا و لە کۆتاییدا زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز