Accessibility links

وەزیرێکی بەڕیتانیا: دەنگدانی پەرلەمان لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وەزیری کاروباری جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ستیڤن بارکلی جەختی لەوە کردەوە حکومەتی بەڕیتانیا سوورە لەسەر ئەوەی لەکاتی خۆیدا دەنگدانەکەی پەرلەمان لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەبجێت کە وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بەنیازە دەنگدانەکە دوابخات و هەوڵبدات ڕێکەوتنێکی باشتری لەگەڵ بڕۆکسلدا دەست بکەوێت.

واچاوەڕواندەکرێت پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکەی مەی ڕەت بکەنەوە و ئەوەش داهاتووی مەی لە بواری سیاسەتدا دەخاتە مەترسییەوە.

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز پێشبینی ئەوەی کرد تێریزا مەی ڕۆژی دووشەممە دەنگدانەکە دوابخات تاوەکو بڕوات بۆ بڕۆکسل و جارێکی دیکە هەوڵبداتەوە ڕێکەوتنێکی باشتری لە یەکێتی ئەوروپا دەست بکەوێت.

وەزیری کاروباری جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ستیڤن بارکلی بە ڕادیۆی بی بی سی وت " دەنگدانەکە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت و سەنگمان خستۆتە سەر ئەوە."

وتیشی ئەگەر پەرلەمان پلانەکەی مەی ڕەت بکاتەوە ئەوا بەڕیتانیا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی نادیار دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە سەرۆک وەزیر لەسەر کارەکەی بمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە وابڕیارە لە 29 ی مانگی سێی ساڵی 2019 دا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG