Accessibility links

تێریزا مەی بەڵێن دەدات تا کۆتایی بەردەوام بێت لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بەڵێنیدا تێبکۆشێت لەپێناو ڕزگارکردنی ڕەشنووسی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوەی ڕەشنووسەکە بووە هۆی ئەوەی وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دۆمێنیک ڕاب کۆمەڵێک وەزیری تر دەست لەکارەکانیان بکێشنەوە.

دوای تێپەڕبوونی 12 کاتژمێر لە لە پەسەند کردنی ڕەشنووسەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕیتانیاوە، وەزیری کاروباری بەڕیتانیا بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دۆمێنیک ڕاب و وەزیری کار ئیستەر ماکفی دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.

مەیداوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد لە بنکەکەی لە داونینگ ستریت بەمەبەستی جەخت کردنەوە لەوەی سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێگایە.

وتیشی تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێکەوتنەکە.

وتی " کاردەکەم تاوەکو باشترین ڕێکەوتن ئەنجام بدەم بۆ بەڕیتانیا و ڕێکەوتنێک ئەنجام دەدەم کە لەبەرژەوەندی وڵاتەکە بێت." وتیشی " لە ناخی دڵمەوە پێم وایە ئەم ڕێگەیەی گرتوومەتە بەر ڕێگە ڕاستەکەیە بۆ وڵاتەکەمان و گەلەکەمان."

مەی لە پەرلەمانی بەڕیتانیادا وتی " هەڵبژاردنەکە ڕوونە، یان ئەوەتا جیابینەوە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک، یان ئەوەتا پشتیوانی لە باشترین ڕێکەوتن بکەین."

وابڕیارە 25 ی مانگی یانزە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە بۆ پەسەندنکردنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG