Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لە خاویی دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


میشێل بارنییە گەورە بەرپرسی یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا وتی لەوە دەترسێت کات تێپەڕ ببێت و هیچ پێشڕەوییەک ڕوونەدات سەبارەت بە مەرجەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

بارنییە لە لێدوانە ئاشکراکانیدا لە سەرەتای خولی سێیەمی دانوستانەکان کە لە بڕۆکسل بەڕێوە دەچێت وتی " کات زۆر بەخێرایی تێپەڕ دەبێت. نوسراوەکانی بەڕیتانیا بەرز دەنرخێنم، هەموو نوسراوەکانمان بە ووردی خوێندەوە بەڵام دەمانەوێت هەڵوێستی بەڕیتانیا بزانین لە هەموو ڕووەکانی هاتنە دەرەوەکەوە، ئەوە زۆر گرنگە بۆ هەنگاونان بەرەو قۆناغی دواتر."

وتیشی " دەبێت بەجددی دەست بکەین بە دانوستانەکان. پێویستمان بە نوسراوی ڕوون هەیە لە بەڕیتانیاوە بۆ ئەوەی دانوستانەکان بناغەیەکی هەبێت و هەتاکوو خێراتر بکەین لە ئاشکراکردنی شتەکان ڕەوشێکی باشترمان بۆ دروست دەبێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی داهاتوومان."

لەلای خۆشیەوە دەیڤد دەیڤزی وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا وتی لەندەن دەیەوێت یەکێتی ئەوروپا خەیاڵ و نەرمی بەکاربهێنێت لە دانوستانەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG