Accessibility links

ڕۆژی دووشەممە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دەستدەکەن بە گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


وەزارەتی کاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایگەیاند وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا دەیڤد دەیڤز و میشێل بارنییەی کاربەدەستی باڵای نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکانی سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " وەزیری کاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەیڤد دەیڤز و میشێل بارنییەی کاربەدەستی باڵای نوێنەرانی ئەوروپا رێکەوتن لەسەر ئەوەی ڕۆژی دووشەممە دەست بکەن بە گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا."

کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپا وتیان گفتوگۆکان لە بڕۆکسل ئەنجام دەدرێن.

سەرچاە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG