Accessibility links

وا پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی بەریتانیا ڕازی ببێت بە داواکەی مەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت


وا پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی بەریتانیا بە فەڕمی ڕۆژی چوارشەممە ڕازی ببێت بە داواکەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریسا مەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە هەشتی مانگی شەشدا بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

مەی لەناکاودا ڕۆژی سێشەممە وتی کە داوا دەکات هەڵبژاردنێکیب پێشوەخت ئەنجام بدرێت ، شایەنی باسە مەی بە بێ هەڵبژاردن پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە بەهۆی کێشە و ناکۆکی سیاسی و ڕێگرتن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە.

حیزبی کرێکاران کە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیایە ڕازی بوو لەسەر داواکەی مەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە ئەوەش مانای وایە ڕازیبوونی سێ لایەنە زۆرەکەی ئەنجوومەنی بەدەستهێناوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

زانیارییەکان دەریدەخەبن کە حیزبەکەی مەی بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش حیزبی کرێکارانەوەیە.

هەروەها لە لاپەڕەی سەرەکی ڕۆژنامەی The Times ی بەریتانیدا نوسراوە " مەی بەرەو بردنەوەیەکی گەورە دەڕوات لە هەڵبژاردنەکاندا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG