Accessibility links

وەزیری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا : پێویستە هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا نیگەرانی داهاتوو نەبن


وەزیری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەریتانیا دەیڤد دەیڤز وتی پێویستە هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا نیگەرانی داهاتوو نەبن، هەروەها هیوای خواست بەخێرایی بگەنە ئەنجامێک بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دەیڤز وتی ئامادەی گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت و لە هەمان کاتدا سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی بەڕێوبەرایەتی گفتوگۆ تایبەتییەکان دەکات لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی تردا سەبارەت بە بابەتە سەرەکییەکان و بابەتەکانی دیکە.

دەیڤز بە ڕادیۆی بەریتانی بی بی سی وت هەندێک خەڵک هەن لێرە لە بەریتانیا نیگەرانی ئەوەن کە نەتوانن لێرە بمێننەوە، هەروەها خەلکانێکی تر هەن خەڵکی بەریتانیان و لە ئیسپانیا دەژین و نیگەرانن لەوەی نەتوانن لەوێ بمێننەوە.

وتیشی " هیچ پێویست بەم ترسانە ناکات و دەبێت هەست بەو ترسانە نەکەن بەڵام دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە بەزووترین کات بتوانین مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG