Accessibility links

سەرۆکی بەڕازیل پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە


ئێدواردۆی کوڕی سەرۆکی بەڕازیل لە تویتەر نوسیویەتی سەرۆکی بەڕازیل جەیر بۆڵسۆنارۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و چاوەڕێی ئەنجامەکان دەکات، بەڵام هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تیادا دەرنەکەوتووە.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی بەڕازیل جەیر بۆڵسۆنارۆ لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی وڵاتەکە فابیۆ وانگارتن کە ( پشکنینی بۆ کراوە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە ) سەردانی ئەمەریکای کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆبوونەوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هێشتا هیچ پلانێکی نیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تەوقەی لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی بەڕازیل فابیۆ وانگارتندا کرد کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیرلەندا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " با بەم شێوەیە پێتان بڵێم، من نیگەران نیم."

وتەبێژی کۆشکی سپی ستیفان گریشام وتی سەرۆک ترامپ و مایک پێنسی جێگری " هیچ تێکەڵاوبوونێکیان نەبووە لەگەڵ بەرپرسانی بەڕازیلدا و پێویست ناکات پشکنینیان بۆ بکرێت. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG