Accessibility links

بەڕازیل بەنیازە باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم


سەرۆکی نوێی بەڕازیل گایر بۆڵسۆنارۆ

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆکی نوێی بەڕازیل گاییر بۆڵسۆنارۆ وتی هێشتا کاتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دیاری نەکردووە بەڵام نیازێکی ڕوون و ئاشکرا هەیە ئەوە بکرێت.

جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی سوپا ئۆگەستۆ هیلینۆ لە بەڕازیلیای پایتەختی بەڕازیل وتی لەگەڵ ئەوەدا پێویستە هەندێک بابەتی دیکە ڕەچاو بکرێت و سەرۆک بۆڵسۆنارۆ هێشتا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە لەسەر ئەو بابەتە.

هێلینۆ وتی پێی وایە بەڕازیل ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابێتەوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا کە دژایەتی ئەم جۆرە هەنگاوەی بەڕازیل دەکەن و کڕیاری سەرەکیی گۆشتی بەڕازیلین.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا جامیعەی عەرەبی هۆشیاریدایە بەڕازیل و وتی ئەگەر هاتوو بەڕازیل باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم ئەوا لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە ببێتەوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG