Accessibility links

لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە 1900 کەس لە بەڕازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


بەپێی داتا فەڕمیەکان لە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێدا، لە تەنها یەک ڕۆژدا 1910 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەڕازیل گیانیان لەدەستدا، ئەمە لەکاتێکدایە ڕەوشی پەتاکە لەو وڵاتەدا تا دێت خراپتر دەبێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل، کە زۆرێک لە زانایان دەڵێن ئەو داتایانە پێچەوانەی ڕاستی ڕەوشی پەتاکەن لە وڵاتەکەدا، کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆوە بۆ 259,271 حاڵەت.

ڕۆژی سێشەممە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە بەڕازیل 1642 حاڵەت بوو، کە بە هەمان شێوە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو.

لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژانە 1,331 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون. تاوەکو مانگی دووی ڕابردوو، ئەو ژمارەیە لە 1100 حاڵەت تێنەدەپەڕی.

لە دوای ئەمەریکاوە، بەڕازیل دووەمین وڵاتە لە جیهاندا کە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکردبێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG