Accessibility links

دوای 20 ساڵ لەسەر دەسەڵات، سەرۆکی جەزائیر بڕیاری دەست لەکاركێشانەوە دەدات


سەرۆکی جەزائیر عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە

سەرۆکی جەزائیر عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە بڕیاریدا پێش 28 ی مانگی چوار دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، کە ئەوەش بەرواری کۆتای هاتنی ماەی سەرۆکایەتییەکەیەتی، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی جەزائیر جێبەجێ بکات کە زیاتر لە مانگێکە دژ بە بۆتەفلیقە خۆپیشاندان دەکەن.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی جەزائیردا هاتووە دەڵێت دوای ئەوەی حکومەتێکی نوێی دیاریکرد بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان، سەرۆکی جەزائیر کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەکات.

هەروەها دەشڵێت " ئامانج لەم بڕیارانە بەردەوامبوونی کارەکانی دەوڵەتە لە ماوەی گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەتدا و لە ڕۆژی دەست لەکارکێشانەکەیەوە جێبەجێ دەکرێن." ڕوونیشی کردەوە " دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆمار پێش کۆتای هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی دەبێت کە دەکاتە 28 ی مانگی چواری ساڵی 2019 ."

لە بەیاننامەکەدا کاتی دەست لەکارکێشانەوەکە دیارینەکراوە و بە هەمان شێوە ئاماژە بەو بڕیارە گرنگانە نەدراوە کە دەدرێن.

بۆتەفلیقەی تەمەن 82 ساڵ لە مانگی چواری ساڵی 1999 دا بووە سەرۆکی جەزائیر و پێشتر هیچ خۆپیشاندانێک دژی ئەنجام نەدراوە و داوای لێنەکراوە دەستبەرداری دەسەڵات ببێت وەکو ئەوەی ئێستا ڕووبەڕووی بۆتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG