Accessibility links

بەریتانیا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات گەمارۆکانیان بۆ سەر قەتەڕ کەم بکەنەوە


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد گەمارۆکانیان لەسەر قەتەڕ کەم بکەنەوە و چارەسەرێکی خێرا بدۆزنەوە بۆ ناکۆکییەکان.

جۆنسن لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمانی دووەم وتی " منیش نیگەرانم سەبارەت بە هەندێک لەو هەنگاوە بەهێزانەی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین داویانە دژی هاوەڵێکی خۆیان."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی داوا لەو وڵاتانە دەکات گەمارۆکانیان بۆ سەر قەتەڕ کەم بکەنەوە.

وتیشی " داوا لە هەموو وڵاتان دەکەم هەنگاوی خێرا بنێن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە."

وابڕیارە جۆنسن لە هەفتەی داهاتوودا چاوی بە هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئیمارات و کوەیت بکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG