Accessibility links

جۆنسن: دەبێت سکۆتلەندا پێش ئەوەی گشتپرسی لەسەر سەربەخۆیی بکات چاوەڕێی نەوەیەکی نوێ بکات


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دووبارە جەختی لە دژایەتی خۆی کردەوە لەسەر گشتپرسی سکۆتلەندا لەسەر سەربەخۆیی و وتی دەبێت تاوەکو نەوەیەکی نوێ نەیەت نەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕابەری سکۆتلەندا داواکانی بۆ دەنگدانێکی نوێی لەسەر سەربەخۆیی دووبارە کردەوە.

جۆنسن وتی " گشتپرسییەکان، بەپێی ئەو ئەزموون و شارەزاییەی هەمە، لەم وڵاتەدا ڕووداێکی زۆر خۆش نیە."

وتیشی " هێزێکی هاودەنگی یەکگرتوویی تێبینیکراو لە مەزاجی نیشتیمانیدا نیە، ئەمە تەنها یەک جار لە نەوەیەکدا ڕوودەدات."

لە ساڵی 2014 دا لە گشتپرسیەکدا سکۆتلەندا لە بەرژەوەندی مانەوە وەکو بەشێک لە بەڕیتانیا دەنگیدا.

لەو کاتەدا ڕابەری نیشتیمانی سکۆتلەندا نیکۆلا ستۆرگۆن وتی لە هەر نەوەیەکدا تەنها یەک جار دەنگدان لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت. بەڵام ئێستا دەڵێت جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کە زۆرینەی سکۆتلەندییەکان دژی بوون ، یاری نیە.

وتیشی " بۆ ماوەیەکی درێژ حکومەتەکانی بەڕیتانیا سکۆتلەندایان بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا بردووە، ئەو ئاڕاستە هەڵەیەش بە هاتنە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا گەیشتە لوتکە، بۆیە زۆرێک لە سکۆتلەندییەکان بێزاربوون."

وتی " نەمانویست یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵین، هیودارین بەمزووانە وەکو هاوبەشێک بەشێوەیەکی یەکسان بچینەوە ناو یەکێتیەکەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG