Accessibility links

بەڕیتانیا بەشێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکان دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند لە 1 ی مانگی شەشەوە بەشێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی وڵاتەکە دەکرێنەوە.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی قۆناغی یەکەمی کردنەوەی قوتابخانەکان ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان 4بۆ 5 ساڵ و 10 بۆ 11 ساڵدایە.

ئەوەشی خستەڕوو خوێندکارەکانی ناوەندی دواتر لە 15 ی مانگی شەشەوە دەگەڕێنەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان.

بەپێی دوایین ئامارەکانی حکومەتی بەڕیتانیا، نزیکەی 47,000 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی 1000 کەسی دیکە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدابێت.

هەفتەی ڕابردوو سەندیکاکانی مامۆستانایان داوایان لە حکومەت کرد چاو بە بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکاندا بخشێنێتەوە، هۆکاری ئەوەش بەردەوامبوونی مەترسییە تەندروستیەکانە لە وڵاتەکەد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG