Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا دەڵێت سەرۆک وەزیری وڵاتەکە زیان بە ناوبانگی بەڕیتانیا دەگەیەنێت


ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسنی تۆمەتبار کرد بەوەی ناوبانگی وڵاتەکەی شێواندووە لەوەدا کە لەڕێی پڕۆژە یاسایەکەوە داوایکردووە یاسایەکی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پێشێل بکات کە پێشتر لەگەڵ یەکێتیەدا واژۆیان کردووە.

بەرپرسی کاروباری سیاسەتەکانی کۆمپانیاکانی پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا ئێد میلیباند وتی " هەرگیز بە مێشکمدا نەهاتووە ڕۆژێک بێت لە پەرلەمانی وڵاتەکەمدا ناکۆکی هەبێت لەسەر پێشێلکردنی یاسایەکی نێودەوڵەتی، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە بێت و بڵێت یاسایەک پەسەند دەکەین بۆ پێشێلکردنی یاسایەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕێکەوتنێک کە پێش کەمتر لە ساڵێکە واژۆمان کردووە."

میلیباند وتیشی " ئەو کارە ناوبانگی وڵاتەکە و پۆستەکەی دەشێوێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG