Accessibility links

جۆنسن: هەلێک هەیە بۆ ئێران تاوەکو بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی ئێران هەلێکی لەبەردەستدایە تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە و بەردەوام بێت لە وتوێژەکان سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئامادەیە لە بارودۆخێکی گونجاودا چاوی بە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بکەوێت بۆ کۆتای هێنان بە کێشەکانیان سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا، بەڵام وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە هێشتا تیایدا ماونەتەوە و هەوڵدەدەن بیپارێزن.

جۆنسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت لە فەڕەنسا وتی " پێویستە لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە ئێران نەدەین ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی."

وتیشی " ئێستا هەلێکی ڕوون ئاشکرا هەیە لەبەردەم ئێراندا تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە و وتوێژەکان دەست پێبکاتەوە و چیتر ڕەفتاری تێکدەرانە لە ناوچەکەدا ئەنجام نەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG