Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەڵێت پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان هێشتا تەواو نەبووە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن هۆشیاریدایە لایەنگرانی و وتی هێشتا پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان کۆتای نەهاتووە کە وابڕیارە لە 12ی مانگی دوانزەدا بەڕێوەبچێت.

لە لێدوانێکیدا جۆنسن وتی " ئێستا ئێمە لە گەڕی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەداین و بێگومان دەکرێت ئەسپەکان شوێنەکانیان بگۆڕن. هێشتا نەگەیشتووین و بیرتان نەچێت ساڵی 2017 چی ڕوویدا."

بەپێی ڕای گشتی جۆنسن تا ئێستا لە پێش پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنەوەیە. لە ساڵی 2017 دا پێشبینی ئەوە دەکرا پارتی پارێزگاران بەجیاوازییەکی زۆر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون کە ئەو کاتە تێریزا مەی ڕابەرایەتی پارتەکەی دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا پارتی پارێزگاران زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی لەدەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG