بەرپرسان و شایەتحاڵان وتیان لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر دەزگای هەواڵی دەنگی ئەفغان و ناوەندی ڕۆشنبیری لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەیان کەس کوژران.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان نەسرەت ڕەحیمی وتی بەلایەنی کەمەوە 40 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکە برینداربوون ئەمەش نوێترین هێرش بوو لەو زنجیرە هێرشانەی دەکرێنە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کابوڵ.
شایەتحاڵان وتیان هێرشەکە لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی بەیانیانی ناوەندەکە ڕوویداوە و خوێندکارێکی زۆر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ڕۆژنامەنووسی دەزگاکە سەید عەباس حسێنی وتی وادیارە دوو تەقینەوەکە لەمیانەی هێرشی یەکەم بۆ سەر دەرگای سەرەکی ڕوویداوە. وتیشی ڕۆژنامەنووسێکی دەزگاکە کوژراوە و یەکێکی دیکەیان برینداربووە.
دەزگا ئەفغانیەکە زیاتر لە شیعەکانەوە نزیکە و ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز