Accessibility links

جۆن بۆڵتن: کۆریای باکوور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ناوەکیەکەی بێت


جۆن بۆڵتن

جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە سێ هەفتە لەمەوبەر سەرۆک ترامپ لە کارەکەی دووری خستەوە وتی کۆریای باکوور نیازی نیە دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت.

بۆڵتن کە هەڵوێستێکی توندی هەیە سەبارەت بە ئێران و کۆریای باکوور لە لێدوانێکیدا لە ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان لە واشنتن وتی " وادیارە کۆریای باکوور بڕیارێکی ستراتیژی نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە چەکە ناوەکییەکەی. لەڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە."

وتیشی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون " هەرگیز خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی نابێت."

بۆڵتن یەکێک بوو لە بەرپرسە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا و هەمیشە ڕاویژی سەرۆک ترامپی دەکرد تاوەکو فشارەکانی سەر کۆریای باکوور ڕانەگرێت سەرەڕای هەوڵە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکیی کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG