سەرچاوەیەکی تەندروستی و سەرچاوەیەکی ئاسایش ڕۆژی یەکشەممە بە ڕۆیتەرزییان وت لاشەی سەرکردەی حزبوڵا، سەید حەسەن نەسڕوڵا لە شوێنی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان دۆزراوەتەوە و لاشەکە وەکو خۆی ماوەتەوە.
بەیاننامەکەی ڕۆژی شەممەی حزبوڵا کە تێیدا کوژرانی نەسڕوڵای پشتڕاستکردەوە، هیچ ئاماژەیەکی نەدا لەسەر ئەوەی بە دیاریکراوی چۆن کوژراوە یاخود پرسەکەی لە کوێ دەبێت، دوو سەرچاوەکە وتییان تەرمەکە هیچ بریندارییەکی ڕاستەوخۆی پێوە نەبووە و وادیار بووە کە هۆکاری مردنەکەی تراومای هێزی تەقینەوەکە بووبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز