Accessibility links

ژنێکی ئەمەریکایی بە تاوانی ناردنی پارچەی فڕۆکە بۆ ئێران سزای 18 مانگ زیندانی دەدرێت


وەزارەتی دادی ئەمەریکا سزای 18 مانگ زیندانیکردن دەسەپێنێت بەسەر ژنێکی ئەمەریکایی دانیشتووی نیوجێرسی بە تاوانی پیلانگێری بۆ ناردنی پارچەی یەدەگی فڕۆکە بە ڕێگای نایاسایی لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ڕۆژی سێشەممە 6ی ئۆکتۆبەر لە وەزارەتی دادی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، جۆیس ئەلیابێکس، ناسراو بە جۆیس ماری گۆندەران مێنینگنی تەمەن 53 ساڵان پێشتریش دانی بە تاوانەکەدا ناوە.

جۆیس ئەلیاباکس جگە لە زیندانیکردن، سزای ساڵێک ئازادی مەرجداریشی بەسەردا سپێندراوە.

بەپێی نوسینگەی دادوەری نیوجێرسی، جۆیس ئەلیاباکس و پیمان ئەمیری لاریجانی کە تەمەنی 34 ساڵە و هاوڵاتی و دانیشتووی ئێرانە، لە میانەی ساڵەکانی 2015 بۆ 2017 بە ناوی کۆمپانیایەکەوە کە لە ماڵی تایبەتی ئەلیابێکس لە شاری موریس تاونی ویلایەتی نیوجێرسی دانراوە، بە بێ هەبوونی مۆڵەتی فەرمی و پێویست،23 هەزار پارچە بە لانی کەمەوە لە 49 باردا لە ڕێگەی تورکیا و ئیماراتەوە ڕەوانەی ئێران کردووە.

XS
SM
MD
LG