Accessibility links

لاڤرۆڤ بە بلینکن دەڵێت ئەمەریکا بەڵێنەکانی سەبارەت بە سزاکانی سەر هەناردەکردنی خۆراک جێبەجێ نەکردووە


مۆسکۆ دەڵێت وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکنی گوتووە واشنتن بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە سەبارەت بە لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر هەناردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان لەلایەن ڕووسیاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی لاڤرۆڤ لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە بلینکنی وتووە ڕووسیا سەرجەم ئامانجەکانی " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " لە ئۆکرانیا بەدەست دەهێنێت و پێدانی چەک بە ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆژئاواوە تەنها ململانێکە درێژتر دەکاتەوە.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی فشاری خستۆتە سەر کریملن بۆ قبوڵکردنی پێشنیارێکی ئەمەریکا کە واشنتۆن خستوویەتییە ڕوو بۆ ئازادکردنی دوو ئەمەریکایی کە لە ڕووسیا دەستبەسەرکراون. لە بەرامبەریشدا واشنتۆن ئامادەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا، ڤیکتۆر بۆت، بازرگانی چەکی ڕووسی لەگەڵ زیندانیەکان بگۆڕێتەوە کە سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG