Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن بەشێوەیەکی کاتی هەندێک لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک ڕادەگرێت


بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەشێوەیەکی کاتی هەندێک لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەکی ئەمەریکای ڕاگرتووە، ئەوەش بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا.

هەریەک لە کۆمپانیاکانی چەکی ئەمەریکا وەکو ڕایثیۆن تێکنالۆجیز و لۆکهید مارتن چەک بۆ سعودیە و ئیماڕات دروست دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ ئاماژەی بەوەدا ئەم ڕاگرتنە کاردەکاتە سەر گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە ئیماڕات و سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG