Accessibility links

بایدن 9 بەرپرسی دیاری کەمپینەکەی بۆ کۆمەڵێک پۆستی باڵای کۆشکی سپی دیاریدەکات


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند 9 بەرپرسی دیاری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بۆ کۆمەڵێک پۆستی باڵای کۆشکی سپی دیاریکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پێکهێنانی بەڕێوبەرایەتیەکەیدا.

لە بەیاننامەکەی بایدندا هاتووە دەڵێت " ئەمەریکا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بۆتەوە، ئەم نۆ کەسە ڕاوبۆچوونی هەمەڕەنگیان هەیە و پێکەوە پابەندن بە بەرپەرچدانەوەی ئەم کێشانە تاوەکو وڵاتەکە بە یەکگرتوویی و بەهێزییەوە بهێنە دەرەوە تیایاندا."

بایدن بەنیازە لە مانگەکانی داهاتوودا سەدان کەس لە پۆستەکانی کۆشکی سپیدا دابنێت، لەنێویاندا بەڕێوبەری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی جین ئۆماڵی دیلۆن وەکو جێگری سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی.

ئۆماڵی تەمەن 44 ساڵ لەژێر فەرمانی ڕۆن کلەیندا کاردەکات کە هەفتەی ڕابردوو جۆو بایدن وەکو سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی دەستنیشانی کرد.

بایدن یاریدەدەری بەڕێوبەری کەمپینەکەی سیدریک ڕیچمۆندی وەکو ڕاوێژکاری باڵای دەستنیشان کردووە.

ڕۆن کلەین لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەو تیمەی کە دەستمان کردووە بە پێکهێنانی دەتوانێت لە یەکەمین ڕۆژەوە ڕووبەڕووی کێشەکانی وڵاتەکەمان ببێتەوە."

بایدن سەرۆکی کارمەندانی خانمی یەکەم جیڵ بایدن و گەورە ڕاوێژکارەکەشی دیاریکردووە، بە هەمان شێوە ڕاوێژکاری یاسایی و بەڕێوبەری ئەرکەکانی ئۆفیسەکەی دەستنیشان کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG