Accessibility links

سەرۆک بایدن پشتگیری خۆی بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا دەردەبڕێت


کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ بینینی پەیوەستبوونی سوید بە هاوپەیمانێتی ناتۆوە " بە زووترین کات."

تورکیا و هەنگاریا تاوەکو ئێستا داواکەی سویدییان بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆوە پەسەند نەکردووە، هەر وڵاتێک داوای ئەندامێتی بکات لە هاوپەیمانێتییەکەدا، دەبێت سەرجەم ئەندامانی ناتۆ داواکەی پەسەند بکەن.

بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بە جیا وتی ئەردۆغان بە سەرۆک بایدنی وتووە ستۆکهۆڵم هەنگاوی بە ئاڕاستە ڕاستەکەدا گرتۆتەبەر تاوەکو ئەنقەرە بە داواکەی ڕازی بێت، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ یاسا نوێیەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڵام وتیشی ئەم هەنگاوانە سوودییان نەبووە لە کاتێکدا کە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندان لە سویددا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " بایدن ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشوازیکردن لە سوید بۆ ناو ناتۆ بە زووترین کات."

سەرۆکایەتی تورکیاش وتی دوو سەرۆکەکە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ڤیلینوسی پایتەختی لیتوانیا کۆببنەوە، ئەوەش لە میانەی لوتکەکەی ناتۆدا و گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دوو لایەنییەکەی نێوانییان و پرسە ناوچەییەکان بە وردەکارییەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە سوید شکستی هێنا لەوەی تورکیا ڕازی بکات داواکەی پەسەند بکات، لە کاتێکدا کە وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە کۆبوونەوە، ئەنقەرە داوای کرد سوید کاری زیاتر بکات دژی تیرۆر.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی کۆبوونەوەیەک لە ڤیلنیوس لە نێوان ئەردۆغان و سەرۆک وەزیری سوید ئوڵف کریستەرسندا ڕێکدەخات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG