Accessibility links

بایدن کاثلین هێکس بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان دەکات


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن کاثلین هێکسی بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان کرد، ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی سینات دەستنیشانکردنەکەی پەسەند بکەن ئەوا هێکس دەبێتە یەکەمین ئافرەت ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

هێکس سەرپەرشتی تیمەکەی بایدن دەکات و ڕاسپێدراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، پێشتریش لە سەردەمی باراک ئۆبامادا لە وەزارەتی بەرگری کاری کردووە، هەروەها یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ستراتیژی و پلاندانان و هێزەکان بووە.

لە ئێستادا لە ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان لە واشنتن کاردەکات.

هاوکات بایدن کۆڵن کاڵیشی دەستنیشانکرد بۆ پۆستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا کە ئەویش بە هەمان شێوە لە بەڕێوبەرایەتیەکەی ئۆبامادا کاریکردووە.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا وتی " ئەوان لە ناوەوە بۆ دەرەوەی پێنتاگۆن شارەزان و دەتوانن بەرپەرچی هەر کێشەیەک بدەنەوە کە ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانمان دەبێتەوە."

بایدن پێشتر لوەید ئۆستنی بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاریکرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG