Accessibility links

بایدن لە کۆشکی سپی میوانداری شای ئوردن دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن میوانداری شا عەبدوڵای ئوردنی کرد و کۆبوونەوەیەکیان لە کۆشکی سپی ئەنجامدا، بایدن وتی ئەمەریکا دەیەوێت هاریکارییەکان لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژییەکەیدا زیاتر بکات.

ئەم سەردانەی شای ئوردن یەکەمین سەردانی ڕابەرێکی عەرەبە بۆ کۆشکی سپی لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک جۆو بایدنەوە، هەروەها مەبەست لێی دەرخستنی پشتیوانی ئەمەریکایە بۆ ئوردن.

بایدن لە پاڵ شا عەبدوڵادا لە کۆشکی سپی وتی " بەردەوام دەبین لە پتەوکردنی هاریکارییەکانی نێوانمان."

هەروەها بایدن سوپاسی شای ئوردنی کرد " لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."

جێی ئاماژەیە بایدن و شا عەبدوڵا چەند دەیەیەکە یەکتر دەناسن، پەیوەندییەکانی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی شا حوسێنی باوکی شا عەبدوڵا کە پێشتر فەرمانڕەوایی ئوردنی دەکرد و لە ساڵی 1999 دا کۆچی دوایی کرد.

بایدن وتی " ئێوە لە ناوچەیەکی سەختتدا دەژین. هەمیشە لەوێ بوون، ئێمەش هەمیشە لەوێ دەبین بۆ ئوردن."

لەلای خۆیەوە شا عەبدوڵا باسی لەو ئاڵنگارییانە کرد کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەی بۆتەوە لە هەوڵیدا بۆ خستنەوەی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وتی ئوردن و هاوپەیمانەکانی دیکە ئامادەن " کارە قورسە بکەن " لە ناوچەکەدا.

وابڕیارە دواتر شا عەبدوڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکندا کۆببێتەوە و دواتریش لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسدا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG