Accessibility links

بایدن گەشتەکەی بۆ ئەوروپا دەستپێدەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

لە یەکەمین گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن واشنتن جێدە‌هێڵێت و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت و وڵاتانی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا ئەنجام دەدات، دواتر چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دەکەوێت.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەرەتا سەردانی بەڕیتانیا دەکات و دواتر لە ڕۆژی هەینییەوە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەشداری لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتدا دەکات.

بایدن لە بەڕیتانیا لە قەڵای ویندسۆر سەردانی شاژنە ئیلیزابێث دەکات، دواتر بەرەو بڕۆکسل دەچێت و لەوێ لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپادا کۆدەبێتەوە، لە کۆتاییدا ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە و کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.

بایدن لە واشنتن پۆست نوسیویەتی " ئەمە گرنگترین پرسیاری ئەم کاتەیە، ئایا هاوپەیمانە دیموکراتی و دامەزراوەکان کە ڕۆڵێکی گرنگییان هەبووە لە سەدەی ڕابردوودا دەتوانن توانای خۆیان لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستادا بسەلمێنن؟ بڕوام وایە وەڵامەکە بەڵێیە. ئەم هەفتەیە لە ئەوروپا دەرفەتێکمان دەبێت ئەوە بسەلمێنین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG