Accessibility links

بایدن ڕەخنەی توند لە سەرۆک ترامپ دەگرێت


کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جۆ بایدن جارێکی دیکە هێرشی توندی کردەوە سەر سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا، لەکاتێکدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بایدن وتی " سەرۆک ترامپ هێشتا ڕەتی دەکاتەوە بەجددی مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بکات."

بایدن ئاماژەشی بەوەدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 20 ویلایەتدا بەردەوامە لە زیادبوون و سەرۆک ترامپی تۆمەتبار کرد بەوەی " هەوڵ دەدات خۆی بدزێتەوە لە ڕاستیەکان."

جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ژمارەی توشبووان لە وڵاتەکەدا سەرسوڕهێنەرە و هێشتا سەرۆک ترامپ ڕەتی دەکاتەوە بەجددی مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بکات."

جێی ئاماژەیە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئەمەریکا 116,000 کەسی تێپەڕاندووە و لە ڕیزبەندنی زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە جیهاندا لە پلەی یەکەمدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG