بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێک له گۆڤاری چرپه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی لێکه‌وته‌وه و هه‌ندێک لایه‌ن داوای داخستنی ئه‌و گۆڤاره ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌کی یاسایی له دژی گۆڤاری چرپه تۆمارکردووه له‌به‌ر سوکایه‌تیکردن به ئیسلام.
دکتۆر سه‌باح به‌رزنجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ، ده‌ڵێت لیژنه‌ی ناوبراو به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت که چاودێری جێبه‌جێکردنی یاسا بکات و ئه‌و جۆره نوسراوانه هه‌م پێشێلکردنی ده‌ستوره و هه‌م پێشێلکردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه له هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڕێز به‌رزنجی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نوسراوه‌که‌ی گۆڤاری چرپه سوکایه‌تیه به هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کان، چونکه سوکایه‌تی تیادایه به په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌رزنجی ، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.