Accessibility links

یاسادانەران ڕەخنە لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ هەڵمەتەکی سعودیە لە یەمەن دەگرن


بێرنی ساندەرز

ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەسەر بڕیارێک کرد کە تیایدا هەوڵدەدات کۆتایی بە پشتیوانی ئەمەریکا بهێنێت لە هەڵمەتە سەربازییەکەی سعودیە لە جەنگی ناوخۆی یەمەندا.

هەندێک لە پشتیوانیکەران لە بڕیارەکە ڕەوشەکەی یەمەنیان بە کارەساتێکی مرۆیی ناودێر کردوو بەرپرسیارێتی ئەو کارەساتەیان خستە ئەستۆی سعودیە.

سیناتۆر بێرنی ساندەرز کە یەکێکە لە پشتیوانیکەرە سەرەکییەکانی پڕۆژە بڕیارەکە ئاماژەی بە کوژرانی هەزارانی هاوڵاتی مەدەنی و بێ ماڵ و حاڵ کردنی ملیۆنان و برسێتی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرادا کە لەوانەیە گەورەترین کارەسات بێت لە مێژوودا کە بەهۆی ناکۆکییەکەوە دروست بووە.

وتی " ئەمڕۆ ئەمە ڕوودەدات لە یەمەن بەهۆی ئەو جەنگەوە کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات لەوێ."

پشتیوانیکەران لە پڕۆژە بڕیارەکە کە ژمارەیان 15 کەسە و زۆربەیان سەر بە دیموکراتەکانن، بۆ یەکەمین جار هەوڵدەدەن سوود لە بەندێک وەربگرن کە لەساڵی 1973 بەرپرسانی جەنگ دەریانکردووە کە تیایدا ڕێگە بە هەر سیناتۆرێک بێت دەدات بڕیارێک پێشنیار بکات بۆ کشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە هەر ناکۆکییەکدا کە پێشتر مۆڵەتی لە کۆنگرێس وەرنەگرتبێت بۆ بەشداربوون تیایدا.

واچاوەڕواندەکرێت کۆنگرێس دواتر دەنگدانێک ئەنجام بدات سەبارەت بە پڕۆژە بڕیارەکە.

سیناتۆری کۆمارییەکان مایک لی کە پشتیوانی لە بڕیارەکە دەکات وتی بۆ ماوەیەک دەبێت کار لەسەر ئەوە دەکرێت و کاتی پێشیارکردنەکەشی پەیوەندیی نیە بە سەردانەکەی شازادەی جێگرەوەی سعودیە بۆ ئەمەریکا، وتیشی " سعودیە هاوبەشێکە لە ناوچەکەدا کە ناتوانین دەستبەرداری بین."

XS
SM
MD
LG