دەزگای هەواڵی ئەڵمانی دی بی ئەی وتی پۆلیسی ئەڵمانیا توندڕەوێکیان دەستگیرکردووە کە تەمەنی 17 ساڵە و وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە ویلایەتی براندنبۆرگ وتی خەڵکی سوریایە و پلانی داناوە لە بەرلین خۆی بتەقێنێتەوە.
وتەبێژەکە سەبارەت بە هەواڵەکە وتی " دەتوانم دڵنیایی لەسەر ئەوە بدەم."
بەڵام پۆلیسی براندنبۆرگ وتی هیچ بەڵگەیەکییان نەدۆزیوەتەوە لەسەر ئەوەی ئەو گومانلێکراوەی کە لە ناوچەی ئۆکەرمارک دەستگیرکرا پلانی هێرشی هەبووبیت.
پۆلیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش نوسیویەتی " هەتاکوو ئێستا دڵنیا نەبووینەتەوە لەسەر ئەوەی خەڵکی سوریایە و هەروەها دڵنیانەبووینەتەوە لەسەر بوونی پلانێکی داڕێژراو بۆ هێرشکردنە سەر بەرلین، لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن."
پۆلیس وتیش " بەپێی بەڵگەکان چۆتە ناو جیهادەوە و ماڵئاوایی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز