Accessibility links

دەیان هەزاران کەس لە بەرلین هاوسۆزی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەربڕی


وتەبێژێکی پۆلیسی بەرلین ڕۆژی شەممە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت نزیکەی 80,000 کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەی بەرلیندا کرد، وەکو دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە سەریانهەڵدا.

وەزیری کاروباری خێزانەکان کە سەر بە پارتی سەوزە لیسا پۆس وتی " هەزاران کەس هاوسۆزی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئافرەتان و خۆپیشاندەرە بوێرەکانی ئێران. ئێمە لە پاڵتاندا دەبین."

هەندێک لە خۆپیشاندەران ئاڵای کوردستانیان بەرز کردبۆوە و هەندێکیان هاوارییان دەکرد " ئافرەت، ژیان، ئازادی."

بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا بە شێوەیەکی ئاشتییانە گەیشتنە ناوەڕاستی شاری بەرلین، هاوکات پۆلیس بە کۆپتەرەوە چاودێری دەکردن.

ماوەی شەش هەفتەیە خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامن کە ئافرەتان ڕابەرایەتی دەکەن، ڕۆژی شەممەش دوکاندار و کرێکارانی کارگەکان مانییان گرت، لە کاتێکدا کە دانیشتوانی وڵاتەکە کاردانەوەیەکی توندییان هەبووە بەرامبەر کوژرانی ئەمینی لە کاتی دەستگیرکردنیدا.

گروپی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆیە وتی لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم 122 کەس گیانیان لەدەستداوە، منداڵیشیان تێدا بووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG