Accessibility links

بێنی گانتز: لە لوبنان کۆمەڵێک دەنگ هەن باس لە ئاشتی دەکەن لەگەڵ ئیسڕائیل


وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز لە پێش دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و لوبناندا سەبارەت بە کێشانی هێڵی دەریایی نێوانیان وتی " لە لوبنان کۆمەڵێک دەنگی ئەرێنی هەن باس لە ئاشتی دەکەن لەگەڵ ئیسڕائیلدا."

لوبنان و ئیسڕائیل کە بە فەڕمی لە حاڵەتی جەنگدان لە 14 ی مانگی 10 دا دەستیان کرد بە یەکەمین خولی دانوستانەکانی نێوانیان سەبارەت بە لابردنی ئەو کۆسپانەی لەبەردەمیاندایە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گاز لە بەشێکی سنووری دەریایی نێوانیان لە دەریای ناوەڕاستدا.

دانوستانەکان کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارۆچکەی ناقوڕەی باشووری لوبنان، لەکاتێکدایە ئیسڕائیل ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سێ وڵاتی عەرەبیدا واژۆ کردووە.

بەرپرسانی لوبنان دەڵێن ئەم دانوستانانە پەیوەستن بە سنوورەوە نەوەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، بەڵام کچەکەی سەرۆکی لوبنان میشال عەون هەفتەی ڕابردوو وتی " کێشەی نیە " لەگەڵ ئاشتی لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

بێنی گانتز ڕۆژی سێشەممە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ باکووری ئیسڕائیل وتی " گوێم لە کۆمەڵێک دەنگی ئەرێنیە لە لوبنان و تەنانەت باس لە ئاشتی دەکەن لەگەڵ ئیسڕائیل و لە بابەتەکانی وەکو سنووری دەریاییدا کارمان لەگەڵدا دەکەن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG