Accessibility links

دەستگیرکردنی زیاتر لە 700 کەس دوای خۆپیشاندانەکانی بێلاڕوس


بەرپرسانی بێلاڕوس ئاماژەیان بەوەدا دوای خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ئۆپۆزسیۆن دژی سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لوکاشینکۆ، زیاتر لە 700 کەس دەستگیرکراون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بێلاڕوس ئۆڵگا چیمودانۆڤا لە بەیاننامەیەکدا وتی " زیاتر لە 700 کەس دەستگیرکراون، ئەوەش بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە."

ڕێکخراوی " ڤیاسنا " ی بێلاڕوس کە ڕێکخراوێکە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات وتی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا لانی کەم 1200 کەس دەستگیرکراون.

ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سڤیتلانا تیخانۆڤسکایا ڕایگەیاند لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپادا کۆبۆتەوە و داوای کردووە سزای ئابووری زیاتر بسەپێندرێت بەسەر کۆمپانیا گشتیەکانی بێلاڕوس و بانکەکانی سەر بە حکومەتی ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG