Accessibility links

ئۆپۆزسیۆن داوای مانگرتنی گشتی دەکات لە بێلاڕوس


ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سڤیتلانا تیخانۆسکایا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکە کرد لە ڕۆژی دووشەممەوە مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن، لە کاتێکدا نزیکەی سەد هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی مینسک و دژی سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لوکاشینکۆ ناڕەزاییان دەربڕی.

ئەم خۆپیشاندانە لە کۆتا ڕۆژی ئەو ماوەیەدا بوو کە ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس بۆ لوکاشینکۆی دیاریکردبوو تاوەکو دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.

تیخانوسکایە لە کەناڵەکەی خۆی لە تێلیگرام وتی " ڕژێمەکە دووبارە پیشانی هاوڵاتیانی بێلاڕوسی دایەوە کە تەنها توندوتیژی دەزانێت."

وتیشی " لەبەر ئەوە سبەینێ 26 ی مانگی 10 ، مانگرتنی گشتی دەست پێدەکات."

بەپێی کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تێلیگرام پۆلیسی بێلاڕوس بۆمبی دەنگیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکردووە، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆکانیشیاندا دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆر لە دەستی پۆلیس هەڵدێن.

ڕێکخراوی ڤیسنا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا نزیکەی 160 کەس لەو ئێوارەیەدا دەستگیرکراون.

لەم مانگەدا تیخانۆسکایە تەنها دوو هەفتەی بۆ لوکاشینکۆ دیاریکرد تاوەکو دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و توندوتیژییەکان ڕابگرێت و زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات، هۆشیاریشدا لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەوانە جێبەجێ نەکرێن ئەوا ڕۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتی دەست پێدەکات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG