ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سڤیتلانا تیخانۆڤسکایا تاوەکو 25 ی مانگی 10 ی دایە سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ تاوەکو دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، ئەگەر نا ئەوا داوای خۆپیشاندانی گەورە و مانگرتنی گشتی دەکات.
ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس داوا لە لوکاشینکۆ دەکات دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە کە لە ساڵی 1994 ەوە سەرۆکی ئەو وڵاتەیە، خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە دەڵێن هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مانگی هەشت ساختەکاری تێدا کراوە و نەدەبوو لوکاشینکۆ وەکو سەرۆکی وڵاتەکە دووبارە هەڵبژێردرێتەوە. لەو کاتەوە خۆپیشاندەران لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەکەوە فشاریان دەخرێتەسەر، بەرپرسانی وڵاتەکە توانیویانە کۆمەڵێک خەڵکی زۆر دەستگیربکەن و کەسایەتیەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکە دووربخەنەوە.
تیخانۆڤسکایە لە لیتوانیا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی بەرپرسانی بێلاڕوسی کردووە تیایدا 13 ڕۆژ دەداتە لوکاشینکۆ تاوەکو دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات و چیتر بە بەکارهێنانی هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران نەکات و " زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات."
هەروەها هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی " ئەگەر تاوەکو 25 ی مانگی 10 داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا هەموو وڵاتەکە ئاشتیانە دەڕژێنە سەر شەقامەکان، هەروەها لە 26 ی مانگیشدا مانگرتنی گشتی لە هەموو کۆمپانیاکاندا دەست پێدەکات و سەرجەم ڕێگاکان دادەخرێن و هەموو فرۆشیەکانی سەر بە دەوڵەت دەڕووخێن."
وتیشی " چەند جارێک وتوومانە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دانوستان. بەڵام قسەکردن لە ژووری زیندانەوە گفتوگۆکردن نیە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس