Accessibility links

ڕابەری بێلاڕوس دەڵێت هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام نادرێت


ڕابەری بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ

دەزگای هەواڵی بێلتا ئاماژەی بەوەدا ڕابەری بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ ڕۆژی دووشەممە وتوویەتی هیچ هەڵبژاردنێکی نوێی سەرۆکایەتی ئەنجام نادرێتەوە، ئەمەش سەرەڕای خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتەکەی و داواکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

لۆکاشینکۆ وتی " هەرگیز پێشبینی ئەوە مەکەن لەژێر فشاردا شتێک بکەم. هەڵبژاردنی نوێ ڕوونادات."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە لە مینسکی پایتەختی وڵاتەکە هاوڵاتیانی بێلاڕوس ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایان کرد لوکاشینکۆ دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، ئەمەش تاوەکو ئێستا گەورەترین خۆپیشاندانە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە دوای ئەوەی لوکاشینکۆ دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆن دەڵێن هەڵبژاردنەکان ساختەکارییان تێدا کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG